136 ملیۆن هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئێران لە چرکەیەکدا

(0) / / ایران / زایەڵە هێرشی ئەلیکترۆنی ئێران کوردستان


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -ئاژانسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە 28ی شوبات و لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شوورا و ئەنجوومەنی شارەزایاندا، ئێران رووبەڕووی گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە لە مێژووی خۆیدا کە خێرایی هێرشەکە گەیشتووەتە 136 ملیۆن هێرش لە چرکەیەکدا.

 ئاژانسی فارس نیوز رایگەیاندووە، ئەمە گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنییە لە مێژووی وڵاتەکەدا، کە لە 28ی شوباتدا بە خێرایی 136 ملیۆن هێرشی ئەلیکترۆنی لە چرکەیەکدا ئەنجامدرابێت.

هەرچەندە ئاژانسەکە هیچ زانیارییەکی لەلایەن کەسانی بەرپرسی ئەو وڵاتەوە نەخستووەتەڕوو دەربارەی ئەنجامدەرانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە، بەڵام رایگەیاندووە هێرشەکە بە تەواوی بەرپەرچدراوەتەوە.

جگە لەوەش، ئاماژەی بەوەدا چەند رۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان لە ئێران نزیکەی 160 هێرشی ئەلیکترۆنی بەرپەرچ دراونەتەوە.

رۆژی 1ی ئازار، هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی شوورا و ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران بەڕێوەچوو.