ئامادەکاری و دانانی پلان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەناحیەی زەڕایەن دەستی پێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەمەزان کوردستان


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئامادەکاری و دانانی پلان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەناحیەی زەڕایەن دەستی پێکرد.
ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەنی سەربەقەزای شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی دا چەند بڕیارێک درا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاسایشی سنورەکە، بڕیار درا بەخستنی سەرجـەم کـافتریا و هـۆڵەکـانی بـلیارد و دوکانەکانی پلەیستەیشن لـە ڕۆژانی ڕەمەزاندا بۆ ئەو مەبەستە لیژنە هاوبەشەکان ڕاسپێران بە ئاگادارکردنەوەی شوێنەکان. پێویستە هەموو خواردنگە و چێشتخانە و کەبابخانەکان لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پەردە بۆ شوێنەکـانیان بەکاربهێنن. لـیژنەکانی بازاڕ ڕاسپێران بـۆ بەدواداچون و ڕێگری کردن لە گران فرۆشی، داخستنی هەر شوێنێک کە گـران فرۆشی بکات. بەدواداچونی بەردەوامی هێزە ئەمنیەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و ئەو  ماتۆڕسکیلانەکەی کە بوونەتەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان.
وتیشی، هەروەها  ڕاسپاردنی پۆلیسی دارستان بـۆ دانانی بنکە و بوونی مەفرەزەکانیان لە سەر دەریاچەی دەربەندیخان لەو بەشەی کە پەیوەندی بەسنوری ناحیەوە هەیە بۆ ڕێگری کردن لە ڕاوکردنی ماسی. بـەدواداچونی بـەردەوامی هێزە ئـەمنیەکان بۆ ناو دارستانی زەڕایەن.  ڕاسپاردنی هۆبەی دارستان و پاوانی بۆ پاراستنی دارستانی زەڕایەن و ئـاگادارکردنی لایەنە پەیوەندی دارەکان لە بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە.دەست بـەسەردا گرتنی هـەموو جـۆرە کەرەستەیەکی وەک( چەک ، چەقۆ ، ئامرازەکانی تەقەکردن ، بۆکس خنجەر و هاوشێوەکانی) و لـە هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت دادەخرێت.بەمەبەستی بنبڕکـردنی ئـەو دیاردانە و سەلامەتی هـاوڵاتیان هێزە ئـەمنیەکان ڕاسپێران بـە چـاودێری کـردنی سەرجەم ئـەو شوێنانە و نـاوبازار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سنوری ناحیە لە شەوانی ڕەمەزاندا.
باسی لەوەشکرد، لیژنەی ڕێکخستنی بـازاڕ ڕاسپێران بـۆ ڕێگری کردن لـەو ئۆتۆمبیلانەی بـەپێچەوانەی ڕێنماییەکـانی هاتوچۆ وە دەوەستن و ڕێکخستنی کاسبکارانی ناو بازاڕ بـەشێوەیەک لەگەڵ ڕێنماییەکانی شارەوانی بگونجێت.لەم ڕێگەیەوە داواکارین لە هـاوڵاتیانی خۆشەویست، لـە بوونی هەر ڕووداو و کـارێکی گـومانـاوی هـێزەئەمنیەکـان ئاگاداربکەنەوە بۆ زیاتر پاراستنی ئـارامی و ئاسایش خۆیان و دانیشتوانی سنورەکەمان.
کامەران کەریم