سەردار عەزیز بۆ زایەڵە: دادگای فیدراڵیی عێراق دەیەوێت دەسەڵاتەکانی هەرێم کەم بکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەردار عەزیز


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵه _ شرۆڤەکارێکی سیاسی پێی وایە دادگای فیدراڵی عێراق وەک دەزگایەک یاخود ئامرازێک بەکاردێت بۆ ڕاڤەکردن و شیکردنەوەی بڕگەکانی دەستوور لەسەر بنەمای بەناوەندێتی کردنی عێراق نەک لەسەر بنەمای فیدراڵی
دکتۆر سەردار عەزیز پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە، سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵیی عێراق و کاریگەری لەسەر ئایندەیی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وادیارە ئێستا دادگای فیدراڵیی عێراق  چەند ڕۆڵێکی تایبەت دەگێڕێت لەوانە، وەکو دەزگایەکە یاخود ئامرازێکە بۆ سەپاندی هەژموونی حکومەتی ناوەندی بەسەر کوردستان و سەرتاپای عێراقدا کە ئەوە پێچەوانەی فیدراڵییە هەروەها وەکو دەزایەک یاخود ئامرازێک بەکاردێت  بۆ ڕاڤەکردن و شیکردنەوەی بڕگەکانی دەستوور لەسەر بنەمای بەناوەندێتی کردنی عێراق نەک لەسەر بنەمای فیدراڵی، ئەوەش دیسانەوە پێچەوانەی جیاکردنەوەی دەسەڵات و جیاکردنەوەی هەرێمەکان و ناوچەکانە و بەئاشکرا ڕێگرە لە فیدراڵێت و دەیەوێت ئەو فیدراڵێتەی هەرێم بگۆڕێت
لەبارەی ئەو ئومێدە زۆرەی کە سیاسییەکانی کورد بە ئەمەریکا هەیانە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم، دکتۆر سەردار عەزیز، ئاماژەی بەوەکرد: ئەمەریکا لە ساڵی نەوەدەکانەوە تائێستا باشترین دۆستی هەرێمی کوردستانەو، بەڵام دۆخی ئەمەریکا و دۆخی جیهان گۆڕاوە و پەیوەندی ئەمەریکا بەناوچەکەوە گۆڕاوە و هیچ شتێک هەمیشەی نییە و بۆیە تێگەیشتن لەوەی کە دۆستایەتییەکە هەمیشەییە تێگەیشتنێکی هەڵەیە،بەڵام تائێستا پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و هەرێم پەیوەندییەکی باشەو دەکرێت بوترێت لەمێژوودا هیچ زلهێزێکی ترنەبووە هێندەی ئەمەریکا بەتەنگ هەرێمی کوردستان و کوردەوە بەگشتی هاتبێت، هەرێمی کوردستان بییەوێت دەزگای بۆ بنیات بنێت ڕۆڵی پێبدات و پشتیوانی بکات و بیپارێزێت
دکتۆر سەردار عەزیز،  پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، هەر لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی و کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:ئامانجی دادگای فیدراڵیی ئەوەنییە کە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە، بەڵکو دەیەوێت هاوسەنگی هێز دروست بکات و وە جۆری فیدراڵییەکەی بگۆڕێت و دەسەڵاتەکانی کەم بکاتە و وە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە جۆرێک لە ناوەندێتی دروست بکات، بەڵام فیدراڵیزم بریتی بێت لەڕۆڵێکی ئیداری نەک سیاسی.