پەرلەمانتارێک  30هەزار نەمام بۆ هەڵەبجە دابین دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە نەمام چرۆ حەمەشەریف


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چرۆ حمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەسەر داواکاری ئێمەولەڕێگەی نوسراوی فەرمییەوە ، چەند داواکارییەکمان   ئاراستەی وەزارەتی ژینگەی عێراقی کردووە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە ، کە بەهۆی جینۆسایدی کیمیابارانی شارەکە لەساڵی 1988 لەگەڵ شەهیدبوون و برینداربوونی هاوڵاتیان ، زیانی ژینگەیشی هەبوو بۆ ناوچەکە، پاش داواکاریمان ، بەڕێز نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق  ڕەزامەندی دا لەسەر چەند بابەتێک کە ئەمانەن.

وتیشی، داواکاریەکان بریتین لە یەکەم بڕی 30 هەزار نەمام بۆ هەڵەبجە دابین بکرێت بۆ زیاتر سەوزکردنی پارێزگاکە ،دووەم ، لیژنەیەکی تایبەت بە پشکنینی (ئاو، هەوا ، خاک) سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات لە ڕۆژی 16ی 3 ، بەمەبەستی پشکنینی ئاو خاک و هەوای هەڵەبجە، سێیەم، لیژنەیەک تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین بۆ ئەو ناوچانەی کە مینیان تێدایە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.

کامەران کەریم