بەڵێن ئیسماعیل بۆ زایەڵە: کۆتایی قۆناغێک و سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێمی کورستان بەڵێن ئیسماعیل


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەدوای رزگاری عێراق هەرێمێکی بەهێز لەچوارچێوەی عێراقدا نەک بە فیدراڵی بەڵکو لە هەندێ چمکی حکومرانی دا بە کۆنفیدراڵیشدا تێپەردەبو، هاتنی داعش و قەیرانی دارایی و هەڵبژاردنی کاتێکی خراپ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و لەدەست دانی نیوەی خاکی هەرێم و خراپ ئیدارەدانی حکومەت و ململانێ ناوخۆییەکان  و بەرزراگرتنی ئامانجە حیزبیەکان و داروخانی ئامانجە نیشتیمانیەکان  هەرێمی کوردستانی تا رادەیەکی زۆر لاواز کرد.
وتیشی، ئێستا هەرێمێکی بێ سەرچاوەی ئابوری و بێ پارەو بێ پەرلەمان  و  لەقبونی دەزگاشەرعیەکانی خستۆتە بەردەم هەژمونی بەغداد و  بریارەکانی دادگای فیدراڵی کە هاوڵاتیانی هەرێمیشی خستە نیوان دژ و پشتگیرییەوە،روداوەکانی ئەم چەند رۆژە لە بایکۆتی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن و کشانەوەی دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی و شێوازی ناردنی موچەو هۆشیاریدانی ئەمەریکا بەچارەسەری کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم بە سودانی و ئامادەیی  یەکێتی بۆ هەڵبژاردن کە پێی وایە تەواوی داواکارییەکانی لە یاسای هەڵبژاردن بۆ هاتۆتە دی و لێڵی وهەنگاوەکانی پارتی بەرامبەر بریارەکانی دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراق بەتایبەت دوای گەرانەوەی سەرۆکی حکومەت لە ئەمەریکا سەرەتای قۆناغێکی نوێ دەبێت و ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تۆختر دەکاتەوە و  دۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزترو دەستی ئێران و تورکیا  واڵاتر دەبێت  لە روداوەکانی ناو هەرێمی کوردستان .
هێمای بەوەشکرد، ئایا پرسیاری مانەوەی قەوارەی هەرێم و هاتنە کایەی گفتوگۆی دو ئیدارەیی چڕدەبنەوە یان هەمولایەک  لەژێر رۆشنایی بریارەکانی دادگای فیدراڵی خۆیان لەگەڵ چارەسەری کێشەدارایی و سیاسیەکانی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگونجێنن.
کامەران کەریم