لێدوانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق سەبارەت بەو هەواڵانە باس لەوە دەكەن بۆ مانگی ئادار مووچە بۆ هەرێم نانێردرێت

(0) / / عراق / زایەڵە باسم عەوادی مووچە


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ راستییەك لەو هەواڵانە نییە كە باس لەوە دەكەن بۆ مانگی ئادار حكوومەتی عێراق مووچە بۆ هەرێم نانێرێت. 

 باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق "واع"ی راگەیاند، ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت  و بە هاوكاریی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم. 

عەوادی دووپاتی كردەوە، هیچ راستییەك لەو هەواڵانەی سۆشیال میدیا نییە كە باس لەوەستاندنی ناردنی مووچە دەكەن بۆ فەرمانبەرانی هەرێم  لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە. 

عەوادی ئەوەیشی گوت، وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ پابەندە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی سێ و دووپاتیشی كردەوە كە هاوكاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو حكوومەت و وەزارەتەكانی دارایی هەردوو لا لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم