ستافێکی هونەریی هەڵەبجە چوار کورتەفیلم بۆمانگی رەمەزان ئامادە دەکەن

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەڵەبجە ڕەمەزان


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هونەرمەند ئیسماعیل هەڵەبجەیی لەگەڵ ستافێکی شارەکەمان چوار کورتە فیلمیان بۆمانگی پیرۆزی رەمەزان وێنەگرتووە و بڕیارە شەوانی هەینی لەسەر شاشەی کەناڵی سپێدە پێشکەش بکرێت.

لەبارەی کاتی پەخشکردنی کورتەفیلمەکان هونەرمەندی ناوبراو وتی،  بۆهەموو ئەوخۆشەویستانەی بەکۆمێنت یا بەنامە یا ڕاستەوخۆ ڕۆژانە پرسیار دەکەن لەسەرکاتی پێشکەش کردنی کورتە فلمەکانمان، ئێمە چوار کورتەفیلممان هەیە لەچوار شەوی هەینی ڕەمەزان واتە شەوانی هەینی لەکاتژمێر 6:15 خولەک پێشکەش دەکرێت لەشاشەی سپێدە (پێدەچێت بەهۆی گۆڕینی کاتەکانی بانگ ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردابێت) لەهەموو کاتەکاندا ئەکەوێتە دوای نوێژی مەغریب.

کامەران کەریم