قائیمقامیەتی سلێمانی کەباب قەشان دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەباب قەشان سلێمانی


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەباب قەشان لە گەڕەکی ئاشتی دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، راپۆرتی لیژنەی سێی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کەباب قەشان و ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوتوە پابەند بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت.
رونیکردوەتەوە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کەباب قەشان، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکە لە کۆگاکەیدا بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، کەئەوەش رێگە پێدراو نییە.
راپۆرتی لیژنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کەباب قەشان دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم