حکومەت و نان / کامەران کەریم

(0) / / مقالە / زایەڵە نان کامەران کەریم ژیان


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاتێک مرۆڤ تێگەیشت کەدەبێت لەچوارچێوەیەکدا خۆی ڕێک بخاتەوە و ژیان و پێداویستیەکانی فەراهەم بکات، ئەوکات بیر لەوەدەکاتەوە دامەزراوەیەک بەنێوی حکومەت لەچوار چێوەیەکی  دیاری کراودا، دروست و بونیادبنێت، ئیتر هەموو پلان وبەرنامەکانی خۆی بەشێوەی سیستماتێک دادەڕژێت، کەئومێدی بەوەیە حکومەت زۆربەی پێداویستیەکانی بۆ فەراهەم بکات.

ئەوەجێگای تێڕامانە ئێمە لەم سەدەیەی تێیدا دەژین حکومەت گەلێک هەبن، لەپێناو زیاتر قەڵەوکردن و زل کردنی ورگیان دوای دامەزراندنی حکومەت بکەونە برسی کردنی خەڵک، باشە ئەبێت چ جۆرە چێژێک هەبێت تۆ تەعزیبی ڕەعیەتەکانی خۆت بدەیت، ناکرێ دەوڵەت لەدورگەیەک بێت و ڕەعیەت و خەڵک لەدورگەیەکی تر بن.

خۆی مرۆڤ کاتێک لەقاوغی خۆی دەردەچێت و یاخی دەبێت، ئەوکاتەی کەدەزانێ شکۆی ژێرپێ دەخرێ و هەوڵ دەدرێت لەڕێگای بڕینی قوت ونانیەوە هەوڵی بەکۆیلە کردنی دەدرێت،ئیتر مرۆڤ تێدەفکرێ ویاخی دەبێت، پێم سەیرە لەم ناهەرێمەی ئێمە لایەنێک دیندارێک خاوەن ئایدیایەک نقەی لێوەنایەت کە میللەت گەشتۆتە ڕادەیەک توانای دابین کردنی دوو ژەمە خواردنی نەبێت، کوان عەمامەو مێزەرە بەسەرەکان و ڕۆشنبیرو بەناو حەڵکە عەلامەکە لەکوێن، باشە مەگەر ویژدان ماوە لەتاکەکان.

باشە ئێستا لەسەروبەندی کات بەڕێکردنە بۆ گەیشتن بە گەمەیەک کەناوی هەلبژاردنە، ئەوانەی بەم کارەوەن ناپرسن  چی بەخەڵک دەڵێن ئایا چاوەڕێ نین، توشی ئیحرایەکی زۆر بن، ناترسن وەڵامێکی لۆژیکیان پێ  نەبێت.

بڕواتان هەبێت من هەرگیس بڕوام بە بێ ئومێدکردن نیە. بەڵام وای ڵێهاتووە ئەم هەرێمە هەرچەند کەسێکی  تیائەبینم خۆیان بەکارەکتەرو فریاد ڕەس ئەزانن، ئیتر وائەزانن خەڵکی  دیکە ڕۆح لەبەر نیە. تکام وایە خەڵک بتوانێت کۆدەکانی  پشت هەر موناسەبەو جوڵەوکارێک بکەنەوە، لەوە عەنتیکەتر  ئەوەیە لەباپیر بۆباوک ونەوەبۆنەوە کاردەکرێت بۆگەوجاندن و بەکۆیلەکردنێکی موحتەرەمانەی خەڵک، کەچی تاک هیچ خوێندنەوەیەکی نیە و بەدوو قسە یان پیاهەڵدان جارێکیتر ئەگەوجێنرێتەوە، هەربۆیە کاری تاک دواتر دەستەجەمعی ئەوەیە بیر بکاتەوە ، پرسیاری لادروست ببێت، ئێمە هەتاوەکو پرسیارمان بۆ هەموو حەدەس و ڕوداو گەلەکان نەبێت، دەبێت هەرچاوەڕێ بین، خەڵک لەتێ  نانێکی لێ زیادبوو مەرحەمەت بکات و برسێتیمان لابەرێت.

نەنگییە مرۆڤ بۆچەند جارێک لەکونێکەوە بگەزرێت، تاکەی وەهۆش خۆمان نایەینەوە، تاکەی بیرێک لەئایندەو داهاتومان ناکەینەوە، تاکەی پرسیاری مەعریفی و دینی و فکری ناکەین ،ەاکەی ناخمان دەرناخەین،ئیتر لەوە تێبگەن هەرکات چاوەڕێی نان بن لەحکومەت و سوڵتە دەبێت بێ  شێو سەربنێنەوە.

ڕۆژنامەنوس