قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵەبجە: ئەمڕۆ جیهان دەبێت لە ئاستتدا سەری رێز دانەوێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا رایگەیاند،  هەڵەبجە هەر سیمبۆلی شەهید و قوربانیدان نییە، بەڵكو ئەمڕۆ هەموو جیهان دەبینێت، هەڵەبجە شارێكی زیندووە و چاوی هیوای لە داهاتوویەكی گەش.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی 36مین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند: هەڵەبجە؛ ئەمڕۆ جیهان دەبێت لە ئاستتدا سەری رێز دانەوێنێت.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵەبجە هەر سیمبۆلی شەهید و قوربانیدان نییە، بەڵكو ئەمڕۆ هەموو جیهان دەبینێت، هەڵەبجە شارێكی زیندووە و چاوی هیوای لە داهاتوویەكی گەش و پڕشنگدار بڕیوە، كەچی دڕندەترین رژێمی كوردكوژ فڕێدراوەتە ناو زبڵدانی مێژووەوە.
 
باسی لەوەشكردووە، دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی گەلەكەمان.
 
کامەران کەریم