هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕایگەیاند،  بۆ شۆفێران بەشی  " تۆماری تابلۆ " ی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتــی ٢٠٢٤/٣/١٧   دەست بەدابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت  بـــــە کۆدی ژمارە (23) کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە ،ئەو هاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی   ( هەولێر + دهۆك + سلێمانی) یــــــان هەیە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانـــی خۆیان داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان .
ڕونیشیکردۆتەوە،هەروەها  هـــەر هاوڵاتیەك خواستی کڕینی ژمارەی نایابــی هەیــــە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە ( 1000 23) وە دەستپێدەکات تاژمارە (9999 23) کە نرخیان هاوشێوەی تابلـــۆی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوەیە کە 2000000 دوو ملیۆن دینـارە ،ژمارە ( 2323 ) بە سەرجەم حەرفەکانی وە ژمارە ( 1988 23 ) ســەرجــەم حەرفەکانــی لە ئێستادا   نافرۆشرێــت بۆ زانیــــــن  .
کامەران کەریم