یانەی پۆرتۆ؛ مێهدی تارێمی بانگهێشتی تیپی نیشتمانی ئێران کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران کوردستان تارێمی


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یانەی پۆرتۆ هەواڵی لە بانگهێشت کردنی مێهدی تارێمی داوە بۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی تیپی نیشتمانی ئێران.

ڕاهێنانەکانی تیپی نیشتمانی ئێران بە مەبەستی دیدار و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیپی تورکەمەنستان لە چوارچێوەی کێبەرکێیەکانی سەرەتایی جامی جیهانی 2026 لە بەرواری 28ی مانگی ڕەشەمەوە دەست پێدەکات.

لەسەر هەمان بنەما، بە ڕاگەیاندنی یانەی پورتۆ، مێهدی تارێمی بانگهێشت کراوە زۆ تیپی نیشمانی ئێران.

دیداری ئێران و تورکەمەنستان بەرواری دووهەمی مانگی خاکەلێوەی 1403 لە یانەی ئازادی شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی