پشووی فەرمی لە عیراق و هەرێم بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

(0) / / عراق / زایەڵە هەرێم عێراق پشوو نەورۆز


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز لە عێراق یەک رۆژ و لە هەرێم سێ رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە 21 ی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی فیدڕاڵ پشووی فەرمی بێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی رۆژە پشووەکانی هەرێم، بە هەمان بۆنەوە رۆژانی 21 و 22 و 23 ی ئازار لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
بۆ ئەمساڵ رۆژانی 22 و 23 ی ئازار دەکەونە رۆژانی هەینی و شەممە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیارینەداوە قەرەبووی پشووەکان لە رۆژێکی دیکەدا بکاتەوە.
کامەران کەریم