گورگی ئێرانی، هادی چوپان، بەردەوام ئەدرەوشێتەوە، ئەمجارە لە بەریتانیا

(0) / / ورزش / زایەڵە هادی چووپان ئێران


Mar 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ هادی چوپان پاش بەدەست هێنانی پلەی قارەمانی لە پێشبڕکێیەکانی ئاڕنۆڵد کەلاسیکی ئەمریکا، ئەمجارە لە بەریتانیا پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا.

هادی چوپان جارێکی دیکە توانی به جوانی بدرەوشێتەوە و نومایشێکی سەیر و سەمر پێشکەش کات.

هادی چوپان، ناسراو بە گورگی ئێرانی لە بەشی ئۆپن ئاڕنۆڵد کەلاسیکی بەریتانیا، بانتر لە ڕکابەرەکانی خۆی، پلەی پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
ناوبراو خەڵاتەکەی خۆی لە ئاڕنوڵد شوارتزنگر و ڕۆنی کولمن وەرگرت.

پێشتریش و لە ماوەی دوو حەوتە لەمەوپێش هادی چووپان توانی لە پێشبڕکێیەکانی ئەمریکا پلەی یەکەم و پاڵەوانی بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی