یەکێتی نیشتیمانی لەسەر بڕیارەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاتە دەنگ

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی پارتی هەڵبژاردن


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بایكۆتی هەلبژاردنی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت،جارێ‌ زووە لەسەر بڕیارەكەی پارتی هیچ قسەیەكمان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا،دەبێت كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجام بدەین و دیراسەی بڕیارەكەی پارتی بكەین.
وتەبێژی یەکێتی  ڕایگەیاند،پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی قسە لەسەر ئەو بڕیارەی پارتی دەکەین.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ دووشەممە 18-3-2024 مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند،بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
کامەران کەریم