بڵێسە جەبار فەرمان: دواخستنی هەڵبژاردن لەم کاتەدا مەترسیە بۆ سەر هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پارتی


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاند:  دواخستنی هەڵبژاردن لەم کاتەدا مەترسیە بۆ سەر هەرێم چونکە تورکیا بڕیاریداوە 40 کیلۆمەتر بێتە ناوخاکی هەرێم و سنوری پارێزگای سلێمانی بە ناوچەی شەڕو پاکردنەوە لێی داناوە.
وتیشی: تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی عەفرین لە سلێمانی بکات،  ئەوەش بەمەبەستی زیندوکردنەوەی ویلایەتی موسڵ، بۆیە ئێمە ئەگەر پەرلەمانێکی هەڵبژێردراو و حکومەتێکی بەهێزمان نەبێ چۆن دەتوانین بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر و بێ پەرلەمان ڕووبەڕووی ئەو داگیرکارییە ببینەوە
ڕاشیگەیاند: بۆیە ئەو بڕیارەی پارتی دەرهاویشتەی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە بەرژەوەندی لایەنی دەرەکییە.