سەمیر هەورامی: ئەوە وتەبێژی حکومەت وتویەتی  هیچ پەیوەندیەکی  بەیەکێتیەوە نیە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەمیر هەورامی کوردستان پێشەوا هەورامی موچەخۆران


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەمیر هەورامی وتەبێژی جێکری سەرۆکی حکومەت لەڕاگەیەنراوێکی نوسراودا کەوێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی زایەڵە کەوتووە دەڵێت، کەسێک بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدوانی داوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و مافی موچەخۆرانی کوردستانەوە، لەمبارەیەوە بە پێویستی دەزانین بەم دووخاڵە وەڵامی بدەینەوە:

یەکەم:  لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە ونییەکەوەک،وتەبێژ،هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت وبۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە.

دووەم: لەبری لێدوان و قسەوتۆمەت،بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین.  هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت.

کامەران کەریم