بەرپرسێکی گۆڕان بۆ زایەڵە: سیاسەت بۆخزمەتی خەڵکە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان نزار مەحمود


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، حیزب و گروپ و ڕێکخراوی سیاسی وەسیلەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمەڵگەیە بەکەمترین زیان و زۆر ترین دەستکەوت، نەک بەکارهێنانی خەڵک بەپێچەوانەوە بۆ خزمەتی سیاسەت.
ڕاشیگەیاند: کاری ڕێکخراوی سیاسی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خەڵک وئاراستە کردنیانە بەڕوە ستراتیجی کۆمەڵگاکە و ئاشنابونیانە بە مافەکانیان نەک گەوجاندن و سەرلێشوانیان و پەرت کردن و بەلاڕێدا بردنیان بۆ ئایندەیەکی نادیار  ئامانجێکی ناڕون .
ناوبراو وتیشی،  وەک ئەوەی ئێستا لەکودستان ئەگوزەرێ بەهیچ شێوەک پێی ناوترێ سیاسەت بەڵکو ئەمە زیاتر لەکاری چەتەگەری و مافیای و نائەخلاقیە  تەنها پشت بە گوتاری بێکرداری فریودەرانە ئەبەستێت بۆ وەرگرتنی پشکی زیاتر لە دەستەڵات و داهات بۆ گروپ و تاقمە مافیایەکان و هیچی تر.
کامەران کەریم