پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت

(0) / / گفتگو / سروە محەمەد زایەڵە هێزی ئەمنی مووچه


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت كە ئەوەش پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.
راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان دەتوانێت بۆ لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بە شێوەی كۆد بینێرێت و دواتر ئەو پرسە رێككەوتنی لەسەر بكرێت و جگەلەوەش هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
کامەران کەریم