ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان عێراق


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 25-03-2024، پەرلەمانی عێراق بۆ تاتوێکردن و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.
گرنگرتین تەوەرەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێکهاتووە لە، بەدواداچوون بۆ هەندێک سکاڵای دەربارەی یاساییبوون یاخود نەبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان.
یەکێک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسایی قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی دەستی رژێمی بەعس.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، وا بڕیارەکە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ دەست پێببکات.
کامەران کەریم