نەرمین مەعروف لەسەر چارەسەری پرسی موچە بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە نەرمین مەعروف


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ووت،لە ماوەی رابردوو بۆچارەسەرکردنی کێشەی لیستی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان پێشنیازمکرد کە لەرێگەی پشتبەستن بە کۆدی وەزیفی موچەخۆرانی ئەو هێزانە چارەسەری کێشەی ناردنی موچەکانیان بکرێت، خۆشبەختانە لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ دەوڵەتمدار سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ، بەڕێزیان دڵنییای پێداین کە لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم لەسەر ئەو میکانزمە رێکەوتوون و  لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیش  دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
وتیشی،  هەروەها دڵنیایی پێداین کە تاتەوابوونی پرۆسەی بە بانککردن( توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە حکومەتی عیراق بەردەوام دەبێت لە رەوانە کردنی موچەی موچەخۆران.
کامەران کەریم