هۆکاری نەناردنی پارەی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچه هێزی ئەمنی


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، حکومەتی هەرێم کۆدی کارمەندی دەزگا ئەمنییەکانی ناردوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام موچەکانیان رەوانە نەکراوە و حکومەتی بەغدا داوای پەنجەمۆرەکانیان دەکات، حکومەتی هەرێمیش کێشەی ئەوەیە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە کۆد موچە وەردەگرن بۆچی ئەوانەی هەرێم دەبێت پە بەنجەمۆر وەریبگرن.
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەرێم هەفتەی ڕابردو کۆدی دامودەزگا ئەمنییەکانی ناردوە و عێراق موچەی نەناردوە، عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە موچە بدات و دواتر پەنجەمۆرەکان لەگەڵ ئەو پەنجەمۆرانە بەراورد بکات کە لە دامودەزگا عێراقییەکانی وەکو ڕەگەزنامە تۆمارکراون.
کامەران کەریم