لیژنەی تایبەتمەند سەردانی هەرێم ده‌كه‌ن  بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان

(0) / / عراق / زایەڵە هەرێم بەغدا


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی،ئەو ئاڵنگارییانەی کە روبەڕووی حکومەتی ناوەند بووەتەوە هۆکاری ئەوە بووە حکومەتی هەرێم بە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند نەوت هەناردە بکات و گرێبەست واژۆ بکات.رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەند ئاڵۆزە لە دەرەنجامی هەڵە کەڵەکەبووەکانی پێشوودا.چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێم لە رێگەی یاساو بە پێی دەستور کە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بگونجێت کاری لە پێشینەی حکومەتی ئێستای عێراقە.

وتیشی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی نەوتی راسپاردووە تا لیژنەی تایبەتمەند سەردانی هەرێم بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان.وەزارەتی نەوت لیژنەی هونەری و یاسایی و کارگێری پێکهێناوە بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم تا لێکۆڵینەوە لە چارەسەری ئەو کێشانەدا بکەن.بە پێی یاسای بودجە دەبێت هەرێم نەوتەکەی رادەستی حکومەتی ناوەند دەکات، حکومەتی ناوەندیش شایستەداراییەکانی هەرێم دەدات.بەهۆی سروشتی گرێبەستەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان، تا ئێستا ئەمە بەدینەهاتووە، ئه مه ش بووەتە هۆی که مبوونه وه ی داهات که بودجەی حکومەتی عێراق پێوستێتی.

باسی لەوەشکرد، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت حکومەتی ناوەند لەگەڵ ئەنقەرە رێککەوتووە، بەڵام ئەمە پێویستی بە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەتایبەت لەگەڵ هەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان کە کار لە هەرێم دەکەن هەیە.

کامەران کەریم