هاتوچۆی سلێمانی:   لە هەوڵداین  کارمەندان لە هەفتەی داهاتووەوە بایکۆت بشکێنن

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان کارمەندان هاتوچو


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند لە هەوڵدان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە رازی بکەن لە هەفتەی داهاتووەوە بایکۆت بشکێنن و دەست بە دەوام بکەنەوە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان لە هەوڵدان بەشێک لە کارمەندەکانیان رازی بکەین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و مامەڵەی هاوڵاتییان راییبکەن.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لە هاوڵاتییان ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەردەچێت، گەر لە کاتی خۆیدا نوێینەکەنەوە سزای دارایی دەدرێن، بۆیە لە رۆژی یەکشەممەوە کارمەندەکان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئێمەش هەوڵدەدەین بە کەمکردنەوەی دەوام یان "تەناوب" هاوکارییان بکەین.

بەهمەن عەبدوڵا جەختیشیکردەوە، رەنگە بتوانین بۆ رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوام بکەینەوە.

کامەران کەریم