کاروان یاروەیس: حكومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەکەی دهۆک دەكاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان کاروان یاروەیس


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان ئامادەبووە، بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد، و بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،

باسی لەوەش كردووە، لە راپۆرتەکەی لیژنەکەدا کە پێشکەشی سەرۆکوەزیران کراوە، داوای تەرخانکردنی بری ٦٤ ملیار دینار کراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک.

هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە،و بەهۆیەوە لە شاری دهۆک لافاوێکی زۆر دروستبوو و بووە هۆی زیان گەیاندن و ڕوخانی چەندین ماڵ.

کامەران کەریم