وادەی کۆتایی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ كۆتا وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پێشتریش بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، کە وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ كۆتا وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و تا ئێستا ٣٣ حزب و قەوارەی سیاسیی ناویان لە چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، لە پارێزگای هەولێر ٢٣ كاندیدی سەربەخۆ، لە هەڵەبجە و سلێمانى ١٩ كاندیدی سەربەخۆ، لە دهۆک ١٦ كاندیدی دیکەى سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەكەن.
ئەمڕۆ جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ كۆتا وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كورسی كۆتاكان نەماوە و ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی هەرێم بۆ ١٠٠ كورسی كەم كراوەتەوە.
کامەران کەریم