شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان کەشناسی


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە 48 کاتژمێری رابردوودا سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شەپۆلێکی بارانبارین تا رۆژی یەکشەممە ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا دەگۆرێت نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ باران بارینێکی کەم.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنووری دهۆک و ناوچە سنورییەکان.
هاوکات، لە بارەی کەش و هەوای هەینیەوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1-3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خێرای با بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت، کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە و یەکشەمەش بە هەمان شێوە بارانێکی کەم لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت.
کامەران کەریم