وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / مووچه کوردستان مەعاش


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت و لە 24 کاتژمێری داهاتووشدا لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوە دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت، ڕاشیانگەیاند لیستی مووچەی مانگی ئاداریشیان بۆ بەغدا ناردووە.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کامەران کەریم