داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی داهات ملیار دۆلار


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 23ی ئازاری 2024 تاوەکو 29ی ئازاری 2024 زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە و کۆی گشتیی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

کامەران کەریم