لیستی تەواوكاریی مووچەی مانگی شوبات راگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان هەرێم موچەی شوبات


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیستی تەواوكاریی مووچەی مانگی شوبات راگەیەندرا.

 وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی تەواوكاریی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی شوبات بڵاوكردەوە كە بەپێی خشتەكە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەرۆكایەتییەكانی ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دەدرێت.

بەپێی خشتەكە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی، هێزەكانی بەرگریی و فریاكەوتن یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و  سەرۆكایەتیی هەرێم دابەشدەكرێت.

کامەران کەریم