رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە شارەوانی


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە و داشكاندن بە رێژەی 20% لە كرێی ئاو و كارەبا و شارەوانی گەشتوگوزار و رسووماتەكان تاوەكو باشبوونی دۆخی دارایی بەردەوامدەبێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد، 'هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان سەبارەت بە رێكارەكانی بابەتی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە'.

دەشڵێت، 'هەر كەسێك كە مووچەخۆر و فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە راژەی مەدەنی و سەربازی لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەنددەبێت.

جەختی لەوەش كردەوە، 'تاوەكو دۆخی دارایی باش دەبێت داشكاندن بە رێژەی 20% لە كرێی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و رسووماتەكان بەردەوامدەبێت.

کامەران کەریم