مێسی: لە ئاست وەرزشدا هیچ خولیایەکم نییە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خولیا


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ براوەی هەشت تۆپی ئاڵتوون دەڵێت: لە ئاستی وەرزشدا گەیشتم بە هەموو شتێک و ئەدی هیچ خولیایەم نییە.

لیونێل مێسی کەوا لە خولی پرۆفشناڵی خۆیدا، پلە و پایەی تاکە کەسی و تیپی زۆری بە دەست هێنا، لەوانە پاڵەوانێتی موندیاڵ، کۆپا ئامریکا، لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا، هەشت تۆپی ئاڵتوون و خەڵاتی THE BEST فیفا، لە لێدوانێکی میدیایی لەگەڵ بەرنامەی "بیگ تایم" کە لە میدیای "ئێم بی سی" عەرەبستانەوە بڵاو دەبێتەوە لە وڵامی ئەو پرسیارە کە "خولیای داهاتووت چییە؟" گوتی: من ئەدی هیچ خولیایەکی تایبەتم لە ئاستی وەرزشدا نییە، من زۆر بەختم بڵند بوو کەوا لە خولی پرۆفشناڵی خۆمدا بە هەموو شتێک گەیشتم.

ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە "پاش تۆپی پێ وەرزشێ کە حەزت لێیەتی چییە؟" گوتی: تێنیس، پدل، تۆپی باسکە، و تۆپی پێ ئەمریکی،  تۆپی پێ ئەمریکی زۆر شتی فێر کردم و ئێستە تێگەیشتێکی باشم لێ هەیە و لە بینینی یارییەکانی ئەمریکی بەڕاسی چێژ دەبەم.