نیشانی شانازی پێشکەش بە یاریزانانی تیپی نیشتمانی گورجستان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گورجستان


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانانی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ گورجستان بە هۆی سەرکەفتنی مێژوویی بۆ یۆرۆ 2024 نیشانی شانازی وەردەگرن.

ئیراکلی کوباخیدزە سەرۆک کۆماری گورجستان گوتی: هەر هەموو یاریزانانی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ گورجستان بە هۆی گەیشتن بە قۆناخی دواینی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا 2024 نیشانی شانازی وەردەگرن.

ڕۆژی سێشەمە تیپی نیشتمانی تۆپی پێ گورجستان لە دیدارێکدا کە بۆ سەرکەفتن ب جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەڕێوەچوو، تیپی نیشتمانی یۆنانی بە ئاکامی 4 بەر 2 تووشی شکست کرد و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەو تیپە سەرکەفت بۆ قۆناخی دواینی تۆرنۆمێنتێکی گەورە.

سەرۆک کۆماری گورجستان لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا نوسیویەتی: "من وەکوو کەسایەتییەکی هەوادار، 30 ساڵە چاوەڕوانی ئەو ڕووداوە دەکەم واتا لە ساڵی 1994بەملاوە. ئەو وەرزشوانانە گەورەترین خۆشی و شاییان پێ بەخشین ئەو وەرزشوانانە پاڵەوانن و پاڵەوان دەبێ ڕێزی لێ بگری. کەوابوو لەگەڵ شالوا پاپوئاشویلی سەرۆکی پاڕلەمانی گورجستان بڕیارمان دەرکرد کە نیشانی شانازی پێشکەش بەو وەرزشوانانە بکەین"