بەشداری گروپی شاخەوانی زاگرۆس بۆ ڤۆرگشۆپی بەردپێوی نێودەوڵەتی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی زاگرۆسی کوردستان بەشداری ڤۆرکشۆپی بەردپێوی و شاخەوانیان کرد کە لە لایەن بەرپرسانی باڵای فیدراسیۆنی شاخەوانی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.  

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی زاگرۆس: بەشداریمان لە ڤۆرکشۆپێک کەلەلایەن بەرپرسانی باڵای فیدراسیۆنی شاخەوانی نێودەوڵەتی UIAA، بەسەر پەرشتی  بەشی چالاکیەکانی تۆڕی شاخەوانی کوردستان ڕێک خرابوو. لەو ڤۆرکشۆپەدا دوو تەوەر  پێشکەش کرا لەلایەن  ھەریەک لە( ژۆن میکسا) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی فیدراسیۆنی شاخەوانی نێودەوڵەتی(UIAA) و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی فەڕەنسا، ھەروەھا خاتوو (ماری ) ڕێبەری شاخەوانی و قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی ژنێڤ .
سوپاس بۆ ڕێکخەر و سەر پەرشتیارانی ئەو چالاکیە.