پەرلەمانتارێکی پێشوو: بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە

(0) / گفتگو


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی پارەیە و زەوی باش نەماوە هەمووی کرا بەگوندو سیتی و شوقە.
دەشڵێت، گەر خەمی فەرمانبەری هەناسەساردتان بوایە کۆمپانیاکانتان ناچار دەکرد ئەو شوقانەی دەیفرۆشن بەنرخێکی گونجاو ودرێژ خایەن بدرێت بەمامۆستا و فەرمانبەر،نەک شوقەیەک کۆمپانیاکان بەدەدەفتەر وهەشت دەفتەر بیفرۆشن وهەتاهەتایەش هاوڵاتی دەبێتە کرێچی لەڕێگەی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری کەزۆر گرانە،ئەوە بێجگە لەوەی کەپشکی حزبی دەسەڵاتدار هەیە لەهەموو ئەوشوقانەی دروست دەکرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، سی وسێ ساڵە دەسەڵات درۆ لەگەڵ خەڵدکا دەکەن ،لەئەوروپا حزب و کەسایەتییەکان کەدرۆیان لەگەڵ دەنگدەرانیان کرد سزا دەدرێن و تەنانەت ناچار دەکرێن دەستبەرداری کاری سیاسیش ببن،کەچی لای خۆمان درۆزنەکان پاداشت دەکرێن وڕۆژ بەڕۆژ ملیان ئەستورتر و لوتیان لە ئاسمان و بێباکتر دەبن بەرامبەر گەلەکەیان.
کامەران کەریم