بەدەست هێنانی یەکەم نیشانی خانمانی وەرزشوانی ئێرانی لە ساڵی 1403دا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان کوردستان ئێران


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئیلینا ڕەحیمی لە فیناڵی پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی لوبنان نیشانی زێوی بەدەست هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدارسیۆنی تێنیس لەسەر مێزی ئێران، لە فیناڵی پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی (ئازادی جیهانی) لوبنان، لە تەمەنی خوار 19 ساڵدا، خاتوو ئێلینا ڕەحیمی لەگەڵ سایالا وانی خانمە وەرزشوانی هێند ڕووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی 3 بەر 1 تووشی شکست بوو و نیشانی زێوی دەست کەوت.

کەوابوو خاتوو ڕەحیمی کچە وەزشوانی ئێرانی یەکەم نیشانی بۆ وەرزشی خانمانی ئێران لە ساڵی 1403دا بەدەست هێنا.

سەرپەرشتی خاتوو ئێلێنا ڕەحیمی لە ئەستۆی (ڕەزای فەرەجی)دا بوو.

کەژاڵ حەمیدی