مەم بورهان قانع بۆ زایەڵە لێکیدایەوە: دەربارەی سبەینێ و چەند هەفتەی داهاتوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە مەم بورهان قانع کوردستان


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مەم بورهان قانع ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سبەینێ (31/ 3/ 2024)، دوایین وادەیە بۆ رادەستکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق و، چەند ئەگەرێک لەئارادان.
سەبارەت بە ئەگەرەکان وتی: دیسانەوە "پارتی" ناوی کاندیدەکانی پێشکەشنەکات و کۆمیسیۆن-یش چەند رۆژێکی دیکە بۆ رادەستکردنی ناوی کاندیدەکان، درێژبکاتەوە، یان کۆمیسیۆن وادەی خۆتۆمارکردن دابخات.پارتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشبکات و وادەی خۆتۆمارکردن لە کۆمیسیۆن کۆتایی پێ بهێنرێت.بۆ یەکەمیان، ئەگەری ئەوە هەیە لەسەروی کۆمیسیۆنەوە، دانوستان لەئارادابێت لەسەر وردەکارییەکانی پشتی پەردەوە بۆ رێکەوتن لەسەر ژمارەی دەنگی لایەنەکانی بەشداربوی هەڵبژاردن، یان ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن. یاخود: ئەگەر هیچ کام لەوانە نەبون، ئەگەری شڵەژانی سیاسیی و پێکدادان هەیە، یان لەشکرکێشیی، کە دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە و هەڵبژاردن پەکبخرێت.
وتیشی، بۆ دوەمیشیان، سیناریۆگەلێکی دیکە لەئارادان، لەوانە،لەڕۆژانی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن دا، دۆخەکە بشڵەژێ و ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردن دروستبکرێت.هەڵبژاردن بکرێت و سندوقێکی زۆری دەنگدان قردێلەی سوریان لێبدرێت و کۆمیسیۆن بە بەتاڵ هەژماریان بکات و پارتی-یش ئەنجامی هەڵبژاردن رەتبکاتەوە و رایبگەیەنێت کە ئەنجامی هەڵبژاردن پیلان بوە لەدژی و بەتەواوەتیش لە بەغداد بکشێتەوە و بە ئیعازی چەند وڵاتێکی عەرەبیی و دراوسێ، بەشێکی هێزەکانی سوننەیش (بەتایبەتیی حەلبوسی) لەگەڵیدا بکشێنەوە و گرژیی و ئاڵۆزیی لەناوچە سوننەنشینەکان و بەشێکی شیعەنشینەکانیش دروستببێت و لەو سەروبەندەیش دا، "صدر" بێتەوە گۆڕەپانەکە و دۆخی عیراقیش بشڵەژێ و "داعش" جوڵەی زیاتر بکات و زەروڕەتی مانەوەی ئەمەریکا وهاوپەیمانانیش لە عیراق دا، ببێتە دیفاکتۆ هەمو ئەمانە، رەنگە پێش هەڵبژاردنیش روبدەن.
هێمای بەوەشکرد،  لە بەغدادەوە، کاردانەوە دروست ببێت و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی و لەژێر ناوی "نەبونی شەرعییەتی دەستوریی و ئینتیخابیی"، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵبوەشێنرێنەوە ( هەرچەندە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم - هەموارکراوی خولی پێنجەم-، تەمەنی یاسایی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی هەرێم، لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دا، ئەویش کۆتایی پێهاتوە) و سەرئەنجام هەرێمی کوردستان-یش بکەوێتە بۆشایی تەواوەتیی یاسایی و کارگێڕیی و تەنانەت ئەمنییشەوە.هەمو ئەمانە، سیناریۆی چاوەڕوانکراون و رەنگە هەنگاوێکیان پێش ئەویدیکەیان بکەوێت.داهاتوی نزیک، زۆری لە هەگبەدایە و هیوادارم گەلەکەمان لەزیان بەدوربن.
کامەران کەریم