مێرمنداڵ لە شوێنەکەیدابوە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی دیڤڵ داده‌خات
(0) /
زایەڵە - بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە شوێنەکەیدا و پابه‌ندنه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی دیڤڵ لە گه‌ڕه‌كی كانی كورده دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی هه‌بونی دو مێرمنداڵ له شوێنه‌كه‌یدا كە تەمەنی یاساییان بۆ سەردانی هۆڵه‌كانی بلیارد ته‌واو نه‌كردوه، دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، هۆڵی بلیاردی دیڤڵ داخرا و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێته‌وه.
بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکات بۆ شوێنەکەی بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
راپۆرتی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه و هۆڵه وه‌رزشیه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی هۆڵی بلیاردی دیڤڵ، پابه‌ند نه‌بونیه‌تی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن هه‌روه‌ها به‌رده‌ست نه‌بونی مۆڵه‌تییه‌تی.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: