هەقە ڕۆژی قودس بکرێتە وێستگەیەک بۆ فشاری زیاتری نێودەوڵەتی لەسەر قەوارەی زاێۆنی

(0) / / گفتگو / زایەڵە زایۆنی قەوارەی زایۆنی قودس


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لوقمان محەمەد قادر مامۆستا بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ئەگەر چی کارەساتەکە زۆر گەورەیە، بەڵام کاتەکە گونجاوە تا لەڕێگەیەوە ڕۆژی جیهانی قودس بکرێتە وێستگەیەک بۆ فشاری زیاتری نێودەوڵەتی لەسەر قەوارەی زاێۆنی، چونکە لە لاوازترین قۆناغی هاوسۆزی نێودەوڵەتیدایە. ئەوەی دەبینرێت لەسەر ئاستی جیهانی پێچەوانە بە پێشینە مێژووییەکەی هاوسۆزی گەلانی دونیا و بەتایبەت ڕۆژئاوا بۆ قەوارەی زاێۆنی زریانی ئەقسا ئەو دیدگا و تێڕوانینەی پێچەوانەکردەوە، بۆیە زیاتر لە هەرکاتێکی تر ئەمڕۆ فەلەستینیەکان هاوسۆزی کۆمەلگاکانی ڕۆژئاوایان مسۆگەرکردووە. لەسەر ئاستی جەماوەری.

وتیشی، جیاوازییەکی نییە موسڵمانان چ عەرەب بن یان ناعەرەب هاوسۆز و هاو ئازاری ئەو خاکە داگیرکراوەن، بەڵام گرفتەکە لە دەسەڵاتدارێتییە دەسنێژەکانی وڵاتانی ئیسلامین، بۆیە لە وەها دۆخێکدا تەنها ڕێکارە تەقلیدیەکانی هەڵوێست نیشاندانە. چونکە هیچکام لەوڵاتانی خاوەن پێگەی ئیسلامی لەناوچەکە خاوەن دەسەڵاتی شەرعی هەڵقوڵاو لە ویستی جەماوەرەوە نین، گرێدراوی بەرژەوەندییە خێزانی و ئابورییەکانن.کاولکارییە مادی و مرۆییەکان تەنها دەسکەوتی ئەو هێزەیە و لەڕووی واقیعی سیاسی و جەنگییەوە دۆڕاوە بە بەراوردکردنی جیاوازییەکانی نێوانیان. تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاری موسڵمانان دەسەڵاتداری کردەیی موسڵمانانە لە هێزی سیاسی و سەربازی دەوڵەتدا، ئەوەش بۆ سەد ساڵە لە موسڵمانان وەرگیراوەتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەبڕوای من بابەتەکە نەوێران نیە، بەڵکو تێکەڵ بوونە بەو مۆدێلە سیاسیەی نزیک بە سەد ساڵە لەوڵاتانی عەرەبیدا پیادە دەکرێت، پاشان هەرێمێک خۆی گیرۆدەی خەنجەری خیانەتی نێودەوڵەتی و هەرێمییە لە کوێ دەتوانی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خاوەن پێگەی سیاسی و سەربازی هەڵوێست نیشانبدات، بۆیە لێرەش کۆپی هەمان مۆدێلە شکستخواردووەکانە، زۆرینەی گەل هاوسۆزە پێچەوانە بە دەسەڵاتی سیاسی.

کامەران کەریم