ئەو سەرکردانەی حدکا کە عێراق مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەکەیانی هەڵوەشاندەوە + بەڵگە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نامەیێکی فەرمیدا مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەی شەش کەس لە سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.

ناوی ئەو کەسانە کە عێراق ناسنامە و ڤیزەکەیانی هەڵوەشاندۆتەوە؛

١: محەمەد نەزیف قادری

٢: شەهریار ئیسماعیل ئیبراهیم

٣: ناهید مێهران حسامەدین

٤: کاوە ڕوستەم فەتاح

٥: دارا خالس ئەحمەد

٦: تاهیر خالد عەلی

پێشتر ناسنامە و ڤیزەی مستەفا هیجری سەرکردەی حدکا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵوەشاوەتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لە ساڵانی دواییدا، ژمارەیێک لە نەیاران و تاقمی چەکداری لە باکووری عێراقەوە دژی ئەو وڵاتە چالاکیان بووە، ئەم کەسانە توانیویانە لە هەرێمی کوردستان مافی هاوڵاتی بوون و ڤیزەی عێراق وەربگرن و دژی کۆماری ئیسلامی چالاکی بنوێنن.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، جووڵەکانی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستان دەخرێتەژێر چاودێرییەوە و سەرکردەکانیان لەو وڵاتە دەردەکرێن.