سەرکەفتنی تیپی باسکەی شارەوانی گورگان بەرانبەر بە تیپی پۆلیسی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عێراق


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی شارەوانی گورگان لە یاری یەکەم و لە قۆناخی نیوەدواینی سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی پۆلیسی عێراق سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

تیپەکانی شارەوانی گورگان و پۆلیسی عێراق لە یاری یەکەم لە دەستەی سێدانەیی قۆناخی نیوە دواینی سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا، لە هۆڵی فیدراسیۆنی باسکەدا پێکەوە کێبەرکێیان داوە و بەسوودی نوێنەرانی وڵاتی ئێران کۆتایی پێهات.

تیپی شارەوانی گورگانی ئێران بە ئاکامی 102 بەر 64 بەرانبەر بە نوێنەری عێراق یارییەکەی بردەوە.

یاری دووهەمی هەر دوو تیپەکە ڕۆژی پێنجشەمە 16ی خاکەلێوە لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.

تیپەکانی لوبنانی ساجس و ئەلڕیازی، بەڕێوەبەری دیکەی یارییەکانی قۆناخی نیوەدواینن، یاری یەکەم بە ئاکامی 95 بەر 92 و بەسوودی ئەلڕیازی کۆتایی پێهات.

کەژاڵ حەمیدی