سەرکەفتنی تیپی باسکەی 3 کەسی ئێران  بۆ فیناڵی کاپی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی سێ کەسی پیاوانی ئێران، بە هۆی بردنەوە بەرانبەر بە نیوزلەند گەیشتە بەشی فیناڵی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا.

ئەمڕۆ یەکشەمە تیپی نیشتمانی باسکەی 3 کەسی پیاوانی ئێران لە قۆناخی نیوەدواینی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا،  بەرانبەر بە تیپی نیوزلەند کێبەرکێیان داوە و بە ئاکامی 21 بەر 11 سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

تیپی نیشتمانی باسکەی سێ کەسی پیاوانی ئێران بە هۆی سەرکەفتن بەرانبەر بە نیوزلەند بۆ جاری یەکەم سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا، تیپی سێ کەسی پیاوانی ئێران پێشتر لە ساڵەکانی 2013دا پلەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێنابوو.

کەژاڵ حەمیدی