چارەنووسی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو یەکلاکرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە عێراق


Apr 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دانەوەی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوو بە ئەرکی خۆیان نازانن.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زایەڵەی  راگەیاند، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری مووچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی.

گوتیشی، لە 25ی شوباتی 2024، لەگەڵ 25 پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ مووچە نەدراوەمان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچە بەئەرکی خۆی نازانێ.

کامەران کەریم