جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ زایەڵە: پڕۆژەکان چاوەڕێی دەستپێکردنەوە دەکەن و پاساوی نەبوونی بودجە و نەختینە نەماوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێستا کە موچە بەرەو چارەسەر دەڕوات و کێشەی تەواو کردنی موچە لە داهاتی نەوت و ناوخۆ نامێنێت و مانگانە  داهاتی ناوخۆ نزیکەی ٣٠٠ سەد ملیار دیناریش بێت  لەو بڕە ڕێژەیەکی  پێویستە دابنرێت بۆ پڕۆژەکان ، پێویستە ئاوڕێکی جدی لە پڕۆژەکان بدرێتەوە ، پڕۆژەکان گەر دەستپێیکەنەوە کەبە  پاساوی نەبوون و کەمی نەختینە  لە %95 ی زیاتر لە پڕۆژەکان وەستاوە دەبێتە هۆی جووڵەیەکی گەورەی بازاڕ و بوژاندنەوەی ئابوری و گەشەپێدان وئاوەدانکردنەوەی شارەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر هاوڵاتیان بەشێوەیەکی گشتی و هیچی کەمتر نابێت لە پێدانی موچە.
وتیشی، نزیکەی دە ساڵە پڕۆژەکان ڕاگیراوە سەرەڕای گەیاندنی زیانێکی زۆر بە پرۆژەکان و داهاتی گشتی هەروەها زیانی گەورەی بە کۆمپانیا و بەڵێندەران گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆریان توشی ئیفلاس بوون کردووە و لەلایەکی تر هەزاران کەسی تووشی بێ کاری کردوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ  و ناڕاستەوخۆ وەک ستاف و کرێکار و شۆفێر و فرۆشیارەکان.هتد.تەنها لەپارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 200 پڕۆژە ڕاوەستاوە و پێویستی بە 256 ملیار دینار بۆ تەواو کردنیان هەیە ، ئەگەر لە داهاتی ناوخۆی مانگی دوو و مانگی سێ  کە کۆکراوەتەوە و خەرج نەکراوە بۆ موچە ، هەفتانە  چەند ملیار دینارێک خەرج بکرێت بۆ کۆمپانیاکان سەرجەمیان ئامادەن دەست بە پڕۆژەکان بکەنەوە .
ڕونیشیکردەوە، پڕۆژە وەستاوەکانی پارێزگای هەڵەبجە،پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان 43 پڕۆژە ،پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکان 54 پڕۆژە
پڕۆژەکانی  بودجەی وەبەرھێنان 56 پڕۆژە
پڕۆژەکانی بودجەی ئاسایی و داهات 13 پڕۆژە
پڕۆژەکانی ( وەبەرھێنان و پەرەپێدان و نەوت )بێ گرێبەست 24پڕۆزەپڕۆژە پێشنیارکراوەکانی پەرەپێدان 2023 ( 10) پڕۆژە.دوو سەد پڕۆژە ئەگەر بە تێکڕا بۆ هەر پڕۆژەیەک 30 کرێکار و شۆفێر و ئەندازیار...هتد بکەونەوە کار نزیکەی شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێتەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ,0سەرەڕای ڕەخساندنی هەزارانی تر بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ، ئەو شەش هەزار هەلی کارە بژێوی بەلای کەمەوە بۆ شەش هەزار ماڵ دابین دەکەن کە زۆربەی موچە خۆر نییە.
هێمای بەوەشکرد، چاوەڕێی  ئەوەین پشویەک بە هاوڵاتیان بدرێت و لەو پەستانەی لەسەریان دروست بووە سووک بکرێت (بە پێدانی موچە لەکاتی خۆیدا و دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان و خەرج کردنی شایستەی دارایی کۆمپانیاکان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان.
کامەران کەریم