سەرۆكی هەرێم: هیوادارن سەرجەم لایەنەكان پێكەوە بگەنە قەناعەت كە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرۆکی هەرێم


Apr 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دواتریش لەگەڵ كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسیان لە دۆسیەكانی هەرێم و بەغداد، هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كردووە.
 
دەربارەی هەڵبژاردنی هەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی، وەك سەرۆكایەتیی هەرێم ئەوەی لە ئەستۆیاندا بووە لە دەستنیشانكردنی رۆژی ئەنجامدانی كردویانە، هیوادارن لایەنەكان هەموویان پێكەوە بگەنە قەناعەت كە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
 
سەبارەت بە چارەسەری گرفتی مووچەش، سەرۆكی هەرێم هیوایخواست دۆسیەی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەرببێت و چیتر نەبێتە هەواڵ و وتی، مووچە مافێكی سروشتیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە" و دووپاتیكردەوە، "بەغداد دەبێت مووچەی هەرێمی كوردستان زەمانەت بكات.
 
کامەران کەریم