فۆرمى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاپ دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پەرلەمانی کوردستان


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەوانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەى خشتەى کارى کۆمیسیۆن، 15ـى ئایار دیاریکراوە بۆ چاپکردنى فۆرمى دەنگدان، بەڵام ئەگەر هەیە پێنج رۆژى دیکەش دوابخرێت، ئەوەش بەهۆى دواخستنى هەندێک لە هەنگاوەکانی دیکەوە کە پێشتر هەبوون. 
ئەو فۆرمە ژمارەى لیستى پارت وهاوپەیمانێتییەکان و کاندیدانی سەربەخۆى لەسەر دەبێت.  
دەشڵێت، بەگوێرەى خشتەى کارى پێشوو، دەبوو لە 5ـى نیسان فۆرمى دەنگدان چاپ بکرایە، بەڵام بەهۆى ئەوەى هەنگاوەکانى دیکە چەند جارێک دواکەوتن، ئەو چاپکردنەش خرایە 15ـى ئایار.
رۆژی 10ـى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کامەران کەریم