ئەبوبەکر هەڵەدنی: دەسەڵات ڕاست دەکات دەڵێ  میلەتی خۆمان باش دەناسین شتیان زوو بیردەچێتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئەبوبەکر هەڵەدنی


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی  ئەندامی  پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، تۆ ٥٥موچەت خوراوە، دەیان هەزار ڕۆڵەیان کردویتەتە سوتەمەنی شەڕی دەسەڵاتەنەگریسەکەیان،منداڵی  مەلۆتکەیان داناوە وەک ئێمەو باب وباپیرمان هەر ئەوان بەرپرسمان بن وبیرمان بۆبکەنەوەو بڕیارمان بۆبدەن.

وتیشی، ئیتر شایی ولۆغانی بۆچیە،،دەبوایە هۆشیاری وگوشاری خەڵک لەئاستێکا بوایەدەسەڵاتە خۆسەپێنەکە شەرمیان بکردایە دووموچە وەک سەرکەوتن  ودەستکەوت بفرۆشنەوە.ئەوکات ٢٠٠٥ بوو تازە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە سوتابوو لەسەردانێک بۆلای یەکێک لەحزبەکانی دەسەڵات باسی سوتانی مۆنۆمێنتەکەیان بۆکردبون کەچاکسازی بکەن ونەکەونە بەر توڕەیی خەڵک کار گەیشتۆتە ئەوەی کە هێمای شەهیدانی هەڵەبجەبوستێنرێت،لەوەڵامدا ئەو بەرپرسەی دەسەڵات کەئەندامی شاندەکەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو ووتبوی(بەڕێزان وانیە وەک ئێوە وێنای دەکەن وگەورەتان کردوە،ئێمە میلەتی خۆمان باش دەناسین،کەهەڵبژاردن هات دووخێمە هەڵدەدەین وباسی داستانەکانی  سەردەمی شاخیان بۆ دەکەین هەموو شتیان بیر دەچێتەوە.

کامەران کەریم