پلەی نزیکەی 15هەزار پلەدار و پێشمەرگەی دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادە بەرزکرایەوە و مووچەشیان زیاد دەبێ

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پلەی نزیکەی 15هەزار پلەدار و پێشمەرگەی دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادە بەرزکرایەوە و مووچەشیان زیاد دەبێ
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە:

بەبریاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (١٤٧٤٧) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٤ی کارمەندان.

کامەران کەریم