باڵەی دانیشتەی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک/ سێهەمین بردنەوەی تیپی خانمانی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی خانمانی ئێران سێهەمین بردنەوەی خۆی لە کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسدا بەدەست هێنا.

شەشمین ڕۆژی کێبەرکێیەکانی باڵەی دانیشتەی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس لە شاری دالی وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت.

تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ تیپی نیشتمانی ئەڵمانیا ڕووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی 3 بەر 0 ئەمجارەش بوو بە براوەی یارییەکە.

تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی خانمانی ئێران پێشتر بەرانبەر بە تیپی ژاپۆن و تایلەند سەرکەفت، بەڵام بەرانبەر بە چین و ئسلۆنی یارییەکەی دۆڕا.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران سبەینێ لە هەستیارترین یاری خۆیاندا بەرانبەر بە تیپی ئوکراین یاری دەکەن و گەر بێتوو لەم یارییەشدا سەرکەفن ئەوا دەڕۆن بۆ بەشی فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.

شایانی ئاماژەپێدانە تیپی براوەی بەشی فیناڵ، ئیزنی بەشداری پارئوڵۆمپیک وەردەگرێت.

کەژاڵ حەمیدی