ئێران پاڵەوانی تۆڕی ئازادی باڵەی کەنارئاوی ئاسیای بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی کەنارئاوی ئێران پلەی پاڵەوانێتی پێشبڕێیەکانی تۆڕی ئازادی ئاسیای بەدەست هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی باڵە، دیداری فیناڵی تۆڕی ئازادی کەنارئاوی ئاسیا ڕۆژی یەکشەمە 19ی خاکەلێوە لە نێوان دوو تیپی ئێران و تایلەنددا بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا تیپی نیشتمانی ئێران بە ئاکامی 2 بەر 0 تیپی تایلەندی تووشی شکست کرد و بوو بە پاڵەوانی ئەم خولەی پێشبڕکێیەکان.

نیشانی ئاڵتوونی ئەو پێشبڕکێیانە لە حاڵێکدا پێشکەش بە تیپی نیشتمانی ئێران کرا کە تیپی نیشتمانی باڵەی وڵاتی ئێران ساڵی 1403 بە پلەی جێگری پاڵەوانێتی ئاسیاوە دەست پێکرد و لەو خولەشدا نیشانی زێویان بەدەست هێنابوو.


کەژاڵ حەمیدی